خۆڕاگری: ئازاد ڕەحیمی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سنە نزیکەی دوو مانگ دەبێ لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووسی نادیارە.
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: ئازاد ڕەحیمی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە، پاش ٤٨ڕۆژ دەسبەسەرکردن لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، تائێستاش چارەنووسی نادیارە و ڕێژیم نەیشهێشتووە هەواڵەکەشی بە میدیایی بکرێ.
ناوبراو مانگ و نیوێک پێش ئێستا لە جادەی مەریوانە بۆ سنە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارنەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی شاری مەریوان و تائێستا چارەنووسی ناڕوونە و هەروها هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، تۆمەتی وەپاڵدراو و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.