دەسبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە

خۆڕاگری:  دوو برا بەناوەکانی ڕامیار و مازیار مرادی و هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی دیواندەرە بەناوی پێدرام مەحموودی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” هەینی ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی، مازیار مرادی، ڕامیار مرادی و پێدرام مەحموودی، سێ لاوی خەڵکی شیاری دیواندەرە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون و گوازراونەوەتە بۆ شوێنێکی نایار.

ئەو سێ هاووڵاتییە لە پاش دەسبەسەرکردنیانەوە تائیستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیشیان بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بە بنەماڵەکانیان نەداوە.