دەستبەسەر کردنی سێ هاووڵاتی خەڵکی پیرانشار

خۆڕاگری: ڕۆژی ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی سێ هاووڵاتی خەڵکی پیرانشارلە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان، لە ڕەوتی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لە شاری پیرانشار دەستبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

١-“تەها ڕەسوولیان”هونەرمەند وچالاکی مەدەنی دیاری خەڵکی پیرانشار کە دوای دەستبەسەر کردنی ماڵەکەیان پشکنیوە.

٢-“ئەحمەد عەبدووڵاپوور” خەڵکی گوندی قەڵاتەڕەش ناوچەی پیرانانی سەر بە پیرانشار.

٣-“شاهۆ عەبدووڵاپوور”خەڵکی گوندی قەڵاتەرەش ناوچەی پیرانانی سەر بە پیرانشار.

شایانی باسە کە “ئەحمەد عەبدووڵاپوور ” پێشتریش  بە تۆمەتی ئەندامەتی یەکێک لە حیزبە کوردییەکان دەستبەسەر کرابوو،سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرابوو کە دوای ٣ مانگ ئازاد کرابوو.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەر دەست دا نییە.