دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ

  خۆڕاگری: ڕۆژی ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بە ناوی “فەعان حەسەن زادە”لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان، لە ڕەوتی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لە شاری شنۆ دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەست دا نییە.