دەسبەسەرکردنی هونەرمەندێکی خەڵکی سەردەشت لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆراگری: شۆڕش ئەبووبەکری، هونەرمەند و گۆرانیبێژی خەڵکی سەردەشت، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی، شۆڕش ئەبووبەکری، ناسراو بە “شۆڕەسوار” هونەرمەندی خەڵکی شاری سەردەشت لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی و هەروەها بەشێوەیەکی دڕەندانە و بێڕیزیکردن دەسبەسەر کراوە.

لە دوای دەسبەسەرکردنی ئەو هونەرمەندەوە تا ئێستا سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو بارەیە هیچ وڵامێکی بنەماڵەی ناوبرایان نەداوەتەوە.