چالاکێکی کرێکاریی دەسبەسەرکراوی خەڵکی کامێران بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری: سەعید یووزی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی کامێران و دانیشتووی کەرەج، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ١٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی، سەعید یووزی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی گوندی “وێزیەر”ـی سەربە شاری کامێران و یەکێک لە ئەندامانی کۆمیتەی بەدواداچوونی دروستکردنی دامەزراوە کرێکارییەکانی دانیشتووی شاری کەرەج، کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردووشدا چەند جارێکی لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە، بەدانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٥٠٠ملیۆن تمەن بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانە ئازاد کراوە.

ناوبراو ڕۆژی سێشەممە، ٥ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا و هەروەها تائیستا هیچ زانیارییەکی ڕاست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی و چارەنووسی لەبەردەتسدا نییە.