هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شنۆ بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شنۆ بەناوی “سۆران بەنگینی” بە دانانی بارمتەی قورس بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی، سۆران بەنگینی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی گوندی “کانییەڕەش”ـی سەربە شاری شنۆ، کە ماوەی نزیکەی ١٥ڕۆژە دەسبەسەرکراوە بەدانانی بارمیتەی قورس بە بڕی ٥٠٠ملیۆن تمەن، بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی ئەو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە و هەروەها ڕۆژی سێشەممە، ٣ی ڕێبەندانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرا.