خۆڕاگری: دوو هاوڵاتیی خەڵکی مەهاباد بەناوەکانی شەهاب فرووغیڕاد و شەهرام عەزیزی، ماوەی ١١ڕۆژە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون و چارەنووسیان ناڕوونە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی “٢٤ی مارسی ٢٠٢٦ی زایینی” شەهاب فرووغیڕاد و شەهرام عەزیزی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون و تائێستا چارەنووسیان ناڕوونە.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم بە جلوبەرگی مەدەنییەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە و بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردوون و ڕفاندوویانن بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکانیشیان بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment