خۆڕاگری: ڕۆژی ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی هاوووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی”ئیرەج ئیبراهیم زادە” لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەست دا نییە.