دەستبەسەر کردنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی کامیاران و بۆکان

خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی رابردوو دا دوو هاووڵاتی خەڵکی شارەکانی کامیاران و بۆکان لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

١-عادڵ ئەحمەدی خەڵکی ئاوای “ئەلەک”سەر بە کامیاران ٢٩ی بەفرانبار دەستبەسەر کراوە.

٢-سادق ئاهەنگەری خەڵکی بۆکان ٢٥ی بەفرانبار دەستبەسەر کراوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەر دەست دا نییە.