خۆڕاگری: سەیران شاولە، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە چەکدارە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ی هەتاوی، هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری مەهاباد بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی سەیران شاولە و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو ساڵی ڕابردوو هاوسەرەکەشی بەناوی “جەلال سەدەفی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و تائیستاش لە بەندیخانەی مەهاباد ڕاگیراوە و چارەنووسی ناڕوونە و هەروەها سەیران دوای دەسبەسەرکردنی تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.
