پەرستارێکی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا

خۆڕاگری: وریا نیزامی، پەرستاری خەڵکی دیواندەرە، ماوەی ٥ڕۆژە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ١١ی ڕەزبەری ١٤٠٣ی هەتاوی، وریا نیزامی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری دیواندەرە و پەرەستاری کلینیکیی دانیشتووی شاری سنە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە ماڵەکەی خۆی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.

ناوبراو بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروستە لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.