سات و سەودای حەمیدی نووری (عەبباسی) جینایەتکار بە توندی مەحکووم دەکەین


حەمیدی نووری (عەبباسی) کە ڕۆژی شەمە ١٥ ی جوونی ٢٠٢٤ بەرانبەر بە ٢٦ ی جۆزەردانی ١٤٠٣ کە لە لایەن ئولاف کریسترسون، سەرۆک وەزیران و توبیاس بیلسترووم وزیری دەرەوە ناردراوە بۆ تاران بە توندی مەحکووم دەکەین.
نووری (عەبباسی) یەک لە مرۆڤکوژانی بە تاک و کۆ لە ساڵەکانی ١٣٥٩ – ١٣٦٢، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان (ئێران) ە کە بە پێی وتەی خۆی کە لە کاتی بەرگریی و خۆناساندنی لە دادگای یەکەم لە ستۆکهۆڵم دا، کە سەبارەت بە جینایەت دژی مرۆڤایەتی و جینایەتکاری شەڕ محاکەمە دەکرا، کوتی: من بە دەستووری آیت اللە خمینی، بە شانازییەوە ئۆپۆزیسیونی کوردی جمهوری اسلامیم کوشتوە.
هەروەها، بۆ ئێمەی بەشێک لە ئوپۆزیسیونی کورد کە ڕێبەرانمان دکتور شەرفکەندی و هاوڕێیانی لە رێستۆڕانی مێکۆنۆس لە ساڵی ١٩٩٢ی برلین تێڕۆڕ کران، بە مافی خۆمانی دەزانیین نیگەران بیین، چوونکە «حەسەن پوور زەمانی(عەبدولڕحمانی بەنی هاشمی) کە فەرماندەی عەمەلیاتی تێڕۆری «بالیوێز» ی عەرەبستانی سعوودی لە سوئێد بەهۆی بەشی ئەمنییەتی ستۆکهۆڵم لە ساڵی ١٩٩٠ گیرا و دوای ٢٤ سەعات ئازاد کرا، دواتر ٤ ڕێبەری گەورەی کورد و فارسی لە چوارچێوەی تێڕۆریسیمی دەوڵەتی جمهوری اسلامی لە برلین کوشت و هەڵاتەوە ئێران و جینایەتەکانی درێژەیان هەیە.
ئێمە وەک: ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆهەڵاتی کوردستان (ئێران)، کۆمیتەی سوئێد، تەحویل دانەوی حەمید نووری (عەبباسی) بە رێژیمی دژی گەلی، خوێنڕێژ و تێڕۆڕیست پەروەری ئێران کە لە چوارچێوەی سەلاحییەتی قەزایی حقوقی نێونەتەوەیی لە سوئێد لەبەر جینایەت دژی مرۆڤایەتیی و جینایەتکاری شەڕ لە دوو دادگا دا ، بە زیندانی هەتا هەتایی (ئەبەد) مەحکووم کرابوو، مەحکووم دەکەین و بە «خوڵ لە چاو کردنی عەداڵەت» و بەهێز کردنی بارمتەگری، ئوپۆزیسیون کوژی، موخالیف کوژی و تێڕۆڕیسیمی دەوڵەتی دەزانیین.
ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (ئێران) – کۆمیتەی سوئێد

٢٠ ی جولای ٢٠٢٤

روونووس بۆ پارلمان سوئد
کۆڕو کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤی سوئد