
خۆڕگاری: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بەناوی “جەماڵ تەهایی کانیسۆرخ” لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەشێوەی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ٢٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ی هەتاوی، سەید جەماڵ تەهایی کانیسۆرخ، هاووڵاتیی خەڵكی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو بەهۆی ئەوەیکە بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆزدا کردووە، لەلایەن چەکدارانی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.