هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵكی پیرانشار بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کرا

خۆڕاگری: سولەیمان چووپانی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار زیاتر لە ٧مانگ ڕاگیران بەشێوەی کاتیی بە دانانی بارمەتی قورس ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ی هەتاوی، سولەیمان چووپانی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری پیرانشار، پاش زیاتر لە حەوت مانگ دەسبەسەربوون بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٣ملیارد تمەن و بەشێوەی کاتیی تا کاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری نەغەدە ئازاد کرا.

ناوبراو ناوەڕاست مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ، لەلایەن دەزگای قەزایی و ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە سزای ٢ساڵ و ٧مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو، بەڵام ناڕەزایەتیی لە بەرانبەر ئەو سزایە دەربڕی و سزاکەی ڕەت کرایەوە و بڕیار وایە جارێکی دیکە سەرلەنوێ دادگایی بکرێتەوە و هەروەها تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانە ئازاد کراوە.