خۆڕاگری: م. ئەسعەد غەفووری، مامۆستای زانکۆ و هاووڵاتیی خەڵكی سنە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.
ڕۆژی یەکشەممە، ٣٠ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ئەسعەد غەفووری، مامۆستای زانکۆ و بەرپرسی کەمپەینی (ڕێگریکردن لە سێدارەدانی پەخشان عەزیزی) و هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کراوە.
ناوبراو پاش دەسبەسەرکردنی لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە، گوازراوەتەوە بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی ڕێژیم لە سنە و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.