دەستبەسەر کردنی سێ هاووڵاتی خەڵکی بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان

خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی ٣ی ڕەشەممەی١٤٠١ی هەتاوی سێ هاووڵاتی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی  “ڕەزا محەممەد ڕەزا ٢٠ ساڵە” و “محەممەد فەرەجی ٢٠ ساڵە” و “ئەفشین ڕەسووڵی ٢٧ ساڵە”لەدرێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەروگواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی ناریار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردنیان لەبەردەست دا نییە و  چارەنووسی نادیارە.