“مامۆستا لوقمان ئەمینی” و مامۆستا ئیبراهیم کەریمی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کران

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ڕۆژی ٣ی ڕەشەممە ١٤٠١ی هەتاوی دوو مامۆستای ئایمیی دەستبەسەر کراوی بە ناوەکانی “مامۆستا لوقمان ئەمینی” و “مامۆستا ئیبراهیم کەریمی نەنەڵە” بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەیان لە بەندیخانە ئازاد کران.

ڕۆژی ١٠ی ڕیبەندان١٤٠١ی هەتاوی  دوو مامۆستای ئایینی لە شاری سنە بە ناوەرکانی “مامۆستا لوقمان ئەمینی”پێشنوێژی مزگەوتی چوار یاری نەبی سنە- “مامۆستا ئیبراهیم کەریمی نەنەڵە” پێشنوێژی مزگەوتی گوندی نەنەڵەی سنە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوون.

دەستبەسەر کردنی ئەو دوو مامۆستایە بە هۆکاری پشتگیری کردن لە داوا ڕەواکانی خەڵکی کوردستان و ناڕەزایەتی دەربڕین بە زووڵم زۆرییەکانی کۆماری ئیسلامی بووە.