دوو هاووڵاتی خەڵکی سنە بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە چەند ڕۆژی  ڕابردوو دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری سنە بە ناوەکانی “پوویا ڕۆستەمی” بە بارمتەی ٢ ملیارد تمەن و “محەممەد عوبێید حەقیقیان” بە بارمتە ٥٠٠ ملیون تمەن بە شێوەی کاتی تا  بەڕێوەچوونی دادگایەکان لە بەندیخانە ئازاد کران.

“محەممەد عوبێید حەقیقیان”فەرمانبەری پێشووی نەخۆشخانەی شاری سنە ڕۆژی ١٦ی ڕێبەندان و هەروەها “پوویا ڕۆستەمی” ڕۆژی ١٢ی ڕێبەندان راهێنەری تۆپی پێ دەرچووی بیووشیمی زانکۆی سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کران.