دوو هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سەردەشت بەدانانی بارمتە ئازاد کران

خۆڕاگری: دڵشاد محەممەدی، هاووڵاتی و شۆڕش ئەبووبەکری، هونەرمەندی خەڵکی شەردەشت، پاش زیاتر لە مانگێک دەسبەسەربوون بەدانانی بارمتە ئازاد کران.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی، شۆڕش ئەبووبەكری، هونەرمەندی ناسراوی خەڵکی شاری سەردەشت ناسراو بە “شۆڕەشوار” پاش زیاتر لە یەک مانگ دەسبەسەربوون بەدانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٥٠٠ ملیۆن بەشێوەی کاتیی تا کاتی دادگاییکردنەکەی لە گرتنگەیەکی ناوەندە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ورمێ ئازاد کرا.

ناوبراو ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە کە هەڵیانکوتایە سەرماڵەکەی، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی و هەروەها بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کرد و لەگەڵ خۆیان بردیان.

هاوکات ڕۆژی پێنجشەممە، ١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی، دڵشاد محەممەدی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەردەشت، دوای تێپەڕاندنی زیاتر لە یەک مانگ دەسبەسەربوون بەدانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٥٠٠ملیۆن تمەن بەشێوەی کاتیی تا کاتی دادگاییکردنەکەی لە یەکێک لە گرتنگە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە، ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژانە دەسبەسەر و بە مەبەسەتی لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە گوازرایەوە بۆ گرتنگەیەکی ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە ورمێ.