دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: سامان محەممەدی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە، دوای ئەوەی لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لە سنە بانگ کراوە، هەر لەوێ دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، سامان محەممەدی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە لەلایەن دادگای کۆماری ئیسلامییەوە لەو شارە بانگ کراوە پاشان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە لەوێ دەسبەجێ دەسبەسەر کراوە.

سامان محەممەدی پاش دەسەسەرکردنی گوازراوەتەوە بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسداران لە سنە و هەروەها تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.