دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییە خەڵکی مەهاباد لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: زەکەریا کەریمی، برای ئەیووب کەریمی، بەندکراوی مەزهەبیی خەڵکی مەهاباد کە سێ ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن ڕێژیمەوە لە سێدارە درا، لەلایەن چەکدارانی ئەو ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٩ی سەرماوەزی ١٤٠٢ی هەتاوی، زەکەریا کەریمی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لە شاری سەردەشت دەسبەسەر و دواتر گوازرایەوە بۆ ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری ورمێ و تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.

هاوکات لەگەڵ دەسبەسەرکردنی زەکەریا کەریمی، هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم ژن ومنداڵەکەشیان بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک دەسبەسەر کردووە و دواتر بەشێوەی کاتیی ئەوانیان ئازاد کردووە و خۆشیان گواستۆتەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئتلاعاتی ڕیژیم لە ورمێ.