دەستبەسەر کرانی هاووڵاتیکی خەڵکی پیرانشار

خۆڕاگری:ڕۆژی سێشەممە٢٦ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتیکی خەڵکی پیرانشار بەر ناوی جەماڵ عەلیزادە چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسی پێشوو لە پێوەندی لەگەڵ نارەزایەتییەکانی خەلکی کوردستان،لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

شایانی باسە کە هێزە ئەمنییەکان بە هەڵکۆتانە سەر ماڵی ناوبراو بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسای ئەو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی لە بەردەست دا نییە و چارەنووسی نادیارە.