دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتی خەڵکی سنە

خۆڕاگری:ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتی ئاترین ئازەرفەر هونەرمەند و گرافیستی خەڵکی شاری سنە  لە پێوەندی لەگەڵ نارەزایەتییەکانی خەلکی کوردستان،لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هەر لەو پێوەندیە دا ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ رەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتی سۆران زەندی خەڵکی شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دەگوازرێتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردنیان لە بەردەست دا نییە و چارەنووسیان نادیارە.