بۆکان دوو هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کران

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕؤژی ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی دوو هاووڵاتی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی “ئەبووبەکر مامزادە” “ڕزگار بەیگزادە بابامیری” بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.٢٦ی خەکەلێوە برایەکی ئەبووبەکر مامزادە بە ناوی ئەحمەد مام زادە تەمەن ٦٠ ساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەو دوو هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.