شنۆ،عوسمان ئەسعەدی بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی دەستبەسەر ڕەوانەی بەندیخانە کرا

خۆڕاگری: بە پێی هەوالی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییە کانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆبە ناوی “عوسمان ئەسعەدی” دوای ئەوی لە لایەن دادگاکانی کۆماری ئیسلامی حوکمی ٣ ساڵ ٨ مانگ بەندکرانی تەعزیری بەسەر دا سەپێندرابوو بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری شنۆ کرا.

دادگا ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەل حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی وهەروەها بەشداری لە مانگرتنی گشتی بازاریانی ئەو شارە سەرجەم بە ٣ ساڵ ٨ مانگ بەندکرانی تەعزیری مەحکووم کردووە.

“عوسمان ئەسعەدی” ڕۆژی ٢٠ی سەرماوەز دوای داخستنی دووکانەکەی لە مانگرتنی گشتی شاری شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرا کە دوای تەواو بوونی لێکۆلینەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.