هەوڵی دەستبەسەر کردنی”بێهرووز عەلەوی” بە بڕیاری دادگا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،٢٨ی خاکەلێوەی هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقز بە بڕیاری داگا هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی مامۆستا”بێهرووز عەلەوی”مامۆستای زمانی ئینگلیسی و ئەندامی ئەنجومەنی سینفی مامۆستایان و ماڵەکەیان پشکنیوە بەڵام نەیانتوانیوە ناوبراو دەستبەسەر بکەن.

شایانی باسە لە ئێستا دا کەیسی ناوبراو لە لقی ٤ی دادگای کەیفەری شاری سەقز لە ژێر لێکۆڵینەوە دایە.