بڕیار درێژ کردنەوەی دەستبەسەر کردنی ئاروین نیک پەی لە ئیتلاعاتی مەریوان

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی “ئاروین نیک پەی”خەڵکی گوندی نێی سەر بە شاری مەریوان دوای تێپەرینی ٢ مانگ نیو لە دەستبەسەر کرانی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان، ماوەی دەستبەسەر کرانی ناوبراو بۆ ماوەی ١مانگی تر درێژ کرایەوە.

ڕۆژی ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی “ئاروین نیک پەی” لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراوە،تا ئێستا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.