خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی پەیڕەوی ئایینیی یارسانی خەڵکی کرماشان بەناوی “یەزدان قەنبەری” نزیکەی ٢٠ڕۆژە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی ناڕوونە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠٣ی هەتاوی، یەزدان قەنبەری، هاووڵاتیی خەڵكی شاری کرماشان و یەکێک لە پەیڕەوانی ئایینیی یارسان، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو پاش ١٨ڕۆژ دەسبەسەربوون، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەربوون، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بە بنەماڵەکەی نەداوە.