خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بەناوی “زاهید ئەحمەدی” زیاتر لە مانگێکە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
ڕۆژی چوارشەممە، ١٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ماوەی ٤٠ڕۆژە هێزە داگیرکەرەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەشاری مەریوان، زاهید ئەحمەدی هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “ڕەشەدێ”ـی سەربەو شارەیان دەسبەسەر کردووە و تائێستاش چارەنووسی نادیارە.
ناوبراو پاش دەسبەسەرکردنی لە مەریوانەوە گوازراوەتەوە بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم لە شاری سنە و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دورست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و سەرەڕای تێپەڕوونی زیاتر لە مانگێک بەسەر دەسبەسەربوونیدا، ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بە بنەماڵەکەی نەداوە.