دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە

خۆڕاگری:ڕۆژی ٣ی ڕێبەندنی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی  “عەلی ڕەزا خدری”  لەدرێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەرودەگواسترێتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

شایانی باسە کە بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە  و سەردانی ناوەندە ئەمنییەکان بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی کوردەکەیان بێ ئاکام ماوەتەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.