“سیامەک داودی”خەڵکی سنە سزای بەند کرانی  بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی “سیامەک داودی”لە دەستبەسەر کراوانی شوڕشی ژینا لە لایان دادگای شوڕشی  ئەو شارە سزای٣ ساڵ بەند کرانی تەعزیری بە سەردا سەپێندرا.

ئەو دادگایە ئەو هاووڵاتییەی بە تۆمەتی کۆبوونەوەو پیلانگێری بە دژی ئەمنییەتی وڵات بە ٣ ساڵ بەند کرانی تەعزیری بە هەژمار کردنی ماوەی دەستبەسەر کردنی مەحکووم کردووە.

“سیامەک داودی”٥ی خەزەڵوەتی ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر دەکرێ و پاش تەواو بوونی لێپرسینەکەی بە بارمتەی ٥٠٠ ملیون تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.