خۆڕاگری: ڕۆژی ١٠ی ڕیبەندان١٤٠١ی هەتاوی دوو مامۆستای ئایینی لە شاری سنە بە ناوەکانی “مامۆستا لوقمان ئەمینی”پێشنوێژی مزگەوتی چوار یاری نەبی سنە- “مامۆستا ئیبراهیم کەریمی نەنەڵە” پێشنوێژی مزگەوتی گوندی نەنەڵەی سنە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
شایانی باسە کە دوای دەستبەسەر کردنی ئەو دوو مامۆستایە هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردۆتە سەر مالی مامۆستا ئیبراهیم کەریمی و ماڵەکەیان پشکنیوە. ئەو مامۆستایە بە هۆی پشتیوانی لە خۆپێشاندانەکانی خەڵک دوو جار بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕوحانییەت لە شاری هەمەدان کراوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردنیان لە بەر دەست دا نییە.