کەژاڵ خالیدیان هاووڵاتی خەڵکی شاری سنە دەستبەسەر کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی ٨ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی “کەژاڵ خالیدیان” لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لە بەردەست دا نییە.