
خۆڕاگری: پەخشان عەزیزی، بەندکراوی سیاسیی کورد، بۆ دووهەمینجارە کە داوا دەکات دوبارە دادگایی بکرێتەوە، دیوانی باڵای ڕێژیم دیسان داواکەی ڕەت کردەوە.
ڕۆژی یەکشەممە، ١٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕگری” ڕایگەیاند: بە ڕەتكردنەوەی دووەمین داوای دادگاییكردنی سەرلەنوێی “پەخشان عەزیزی”، بەندكراوی سیاسیی كورد لەلایەن دیوانی باڵای ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، دەخەری ئەوەیە کە گیانی ئەو بەندکراوە سیاسییە لە ژێر مەترسیی جددییدایە کە ئەگەری هەیە سزای لەسێدارەدانی بۆ جێبەجێ بکرێت.
مازیار تاتایی، پارێزەری پەخشان عەزیزی ڕایگەیاند، كە بۆ دووهەمینجارە داوامان لە دیوانی باڵای ڕێژیمی ئێران کردووە کە ئەو بەندکراوە سیاسییە دووبارە دادگایی بکرێتەوە، بەڵام بەبێ داواكاری دۆسیەی دادگاییەکەی داواکەیان ڕەت کردۆتەوە و ناوبراو لە بەندیخانەی ئێڤینی تاران هەروا بەندکراوە و هۆكارگەلی لەو شێوەیە لەلایەن لقی پێداچوونەوەی دیوانی باڵا پێویستی بە داواكاری دۆسیەی دادگاییكردنی هەیە كە بەداخەوە جێبەجێ نەكرا.