خۆڕاگری: بە ڤیدیۆ؛ دایکی حەمید حوسێننژاد حەیدەرانلوو، بەندکراوی سیاسیی کە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە، ناڕەزایەتیی دەردەبڕێ و باس لەوە دەکات کە کوڕەکەی بێتاوانە و بەڵگەی بێتاوانیی دەخاتەڕوو.

قەزبەست روزدار، دایکی حەمید حوسێننژاد حەیدەرانلو، بەندکراوی سیاسیی مەحکووم بە سێدارە، باس لە نادادپەروەری و ئەشكەنجە و ڕێوشوێنی نایاسایی دۆسیەی کوڕەکەی دەكات و داوا دەکات کە سزای سێدارەی سەر کوڕەکەی هەڵوەشێتەوە.