سزای سێدارە بەندکراوێکی سیاسیی کورد هەڵوەشایەوە

خۆڕاگری: شاهین وەسافی، هاووڵاتیی خەڵکی سەڵماس و دەسبەسەرکراوی شۆڕشی ژینا، کە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لەلایەن دیوانی باڵاری ڕێژیمەوە سزاکەی هەڵوەشیەوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ١٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ی هەتاوی، شاهین وەسافی، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی شاری سەڵماس و یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا کە پێشتر لەلایەک دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو، لەلایەن دیوانی باڵای ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە سزاکەی هەڵوەشێندرایەوە و بەمەبەستی دوبارە دادگاییکردنەوەی، ڕەوانی لقی ١ی دادگای ئینقلابی ڕێژیم لە ورمێ کراوەتەوە کە پێشتر هەمان دادگا سزای سێدارەی بەسەردا سەپاندبوو.

ناوبراو هەمانڕۆژ لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ بەفەرمی هەڵوەشانەوەی سزای لە سێدارەدانی پێ‌ڕاگەیەندرا و لە داهاتوودا دۆسیەکەی لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ڕێژیم لێكۆڵینەوەی لێدەکرێ و سزای نوێی بەسەردادەسەپێندرێ و هەروەها پێشتر لەلایەن لقی ٣ی دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە لە ورمێ بە سەرۆكایەتی قازی “ڕەزا نەجەفزادە” بەتۆمەتی “سیخوڕی بۆ ئیسرائیل”، سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو و هەروەها ڕۆژی سێشەممە ١١ی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو بە فەرمی پێی ڕاگەیەندرابوو.

شایانی باسە کە، شاهین وەساف ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی، لەکاتی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەتبەسەر کرا و دوای لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ورمێ.