هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

خۆڕاگری: موراد ئوستوار، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار، پاش دوو مانگ ڕاگیران بەشێوەی کاتیی و بەدانانی بارمتە لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ۱۹ی خاکەلێوەی ۱٤۰٤ی هەتاوی، مراد ئوستوار، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری پیرانشار، پاس دوومانگ دەسبەسەربوون، بەدانانی بارمتەی قورس بە بڕی ۲ملیاردتمەن و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە ئازاد کرا.
ناوبراو ڕۆژی ۱ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە کە هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەیان، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کرا و بۆ لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە گوازرایەوە بۆ گرتنگەیەکی ڕێژیم لە ورمێ پاشان ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە کرا.