هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵكی شنۆ بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

خۆڕاگری: مەجید دەریایی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شنۆ پاش نزیکەی مانگێک ڕاگیران، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە،٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ی هەتاوی، مەجید دەریایی، چالاکی مەدەنی، بەندکراوی سیاسیی پێشوو و هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شای شنۆ، پاش نزیکەی یەکمانگ دەسبەسەربوون، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

ناوبراو لە پێوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا و پاشان لەلایەن لقی ١ی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ڕێژیمەوە بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی حکوومەت دادگایی کرا و دۆسیەکەی هەروا بە کراوەیی ماوەتەوە و بەشێوەی کاتیی ئازاد کراوە.