ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی کامێران

خۆڕاگری: سۆهراب گوڵمحەممەدی، ماوەی زیاتر لە حەفتەیەکە لەلایەن هێزەسەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و تائیستا چارەنووسی ناڕوونە.

ڕۆژی سێشەممە، ٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ماوەی زیاتر لە یەک حەوفتەیە کە سۆهراب گوڵمحەممەدی، هاووڵاتیی خەڵکی ئاوایی “گازرخانی”ـی سەربە شاری کامێران، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.

ئەو هاووڵاتییە، ڕۆژی دووشەممە، ٣٠ی مانگی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی،لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ئێرانەوە لە کامێران بانگ کراوە و هەرلەوێ دەسبەجێ دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و هەتا ئێستا سەرەڕای بەدواداچوون و هەوڵی بنەماڵەکەی هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.