هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

خۆڕاگری: سۆران مەحموودی هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار پاش نزیکەی لە یەک مانگ و ٢٠ڕۆژ دەسبەسەربوون بەدانانی بارمتە لەبەندیخانەی نەغەدە ئازاد کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٢٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، سۆران مەحموودی، هاووڵاتیی دەسبەسەر کراوی خەڵکی شاری پیرانشار کە ماوەی نزیکەی یەک مانگ و ٢٠ ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمەی قورس بە بڕی ٣ملیارد تمەن و بە شێوەی کاتیی تا کاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کراوە.

سۆران مەحموودی سەرەتاکانی مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە پیرانشار دەسبەسەر کرابوو و پاش ماوەیەک لە گرنتگەی ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لەو شارە گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی شاری نەغەدە.