دوو برای دەسبەسەرکراوی خەڵکی سنە بەشێوەی کاتیی ئازاد کران

خۆڕاگری: خالید و سامان شێخ‌ئەحمەدی، دوو برای دەسبەسەرکراوی خەڵکی سنە پاش نزیکەی یەک حەوتوو ڕاگیران بەشێوەی کاتیی ئازاد کران.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، خالید شێخ‌ئەحمەدی و سامان شێخ‌ئەحمەدی، دوو برای دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری سنە، کە نزیکەی حەوتوویەک دەبێ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لەو شارە دەسبەسەر کران، بەدانانی بارمتەی قورس و بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانەی ئەو شارە تا کاتی دادگاییکردنەکەیان ئازاد کران.

خالید شێخ‌ئەحمەدی و سامان شێخ‌ئەحمەدی، ٢ برای خەڵکی شاری سنە ڕۆژی شەممە، ١٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لەو شارە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کران و هەروەها تائێستا کە بەشێوەی کاتیی ئازاد کراون، هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانیان لە بەردەستدا نییە.