بەندنکراوێکی سیاسیی خەڵکی شنۆ ئازاد کرا

خۆڕاگری: عەبدولکەریم کاکۆڵ، بەندکراوی سیاسی خەڵکی شنۆ، پاش تێپەڕاندنی ٥مانگ لە سزای ١ساڵەکەی، لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی، عەبدولکەریم کاکۆڵ، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی گوندی “حەسەن نووران”ـی سەربە شاری شنۆ، کە سزای قساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو، پاش تێپەڕاندنی ٥مانگ لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەی ناوەندی شاری شنۆوە ئازاد کرا.

ناوبراو ١٨ی پووشپەڕیساڵی ڕابردوو، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی کە هەڵیانکوتایەوە سەرماڵەکەی، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کرا و لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامی ڕێژیمەوە لەو شارە بە سەرۆکایەتی قازی “مێهدی ڕەزایی” بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەرتی کۆماری ئیسلامی، سزای یەکساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.