
خۆڕاگری: ڕەحمان ئەحمەدی، هاووڵاتیی خەڵكی بانە بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٣ساڵ بەندکردن، دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ی هەتاوی، ڕەحمان ئەحمەدی، هاووڵاتیی خەڵكی شاری بانە، دوای ئەوەیکە لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە بانگ کراوە هەرلەوێ دەسبەجێ دەسبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٣ساڵ بەندکردن ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی بانە کراوە.
ناوبراو پێشتر لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە بانە، بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیم، سزای ٣ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو و هەروەها مانگی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا پاش یەکمانگ ڕاگیران بەشێوەیک کاتیی بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.