جوانڕۆ: دەستبەسەر کردن هاووڵاتییەکی جوانڕۆ

خۆڕاگری: ڕۆژی ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی “مەزهەر مورادی”٢٤ ساڵە لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەچارەنووسی لە بەردەست دا نییە.