خۆڕاگری: ڕۆژی ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی قووروە بە ناوی “توحید عەبدوولمەلەکی”١٩ ساڵە لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەچارەنووسی لە بەردەست دا نییە.