
خۆڕاگری: یوسف قوربانی، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی ڕۆژی یەکشەممە، ۲۲ی پووشپەڕی ۱٤۰٤ی هەتاوی، یوسف قوربانی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران کە هەڵیانکوتایە سەر ماڵیان بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەروونیدا تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.