دەسبەسەرکردنی هونەرمەندێکی خەڵكی ئیلام لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

خۆڕاگری: سانان چەمەنئارا، هونەرمەندی خەڵكی ئیلام لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبی بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، ساسان چەمەنئارا، هونەرمەندی گۆرانیبێژی خەڵكی شاری ئیلام و یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. ناوبراو لە پاش دەسبەسەرکردنییەوە تائیستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.