
خۆڕاگری: نزیکەی ٦٠هاووڵاتیی خەڵكی پیرانشار بەتاوانی پۆشینی جلی جاکی لە نەورۆزدا، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمەوە دادگایی کراون.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، دادگاییکردنی ٥٨هاووڵاتیی خەڵكی شاری پیرانشار کە بۆ ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز بە جلوبەرگی خاکییەوە بەشدارییان کردبوو، بەڕێوەچووە و لەلایەن دادگای ڕێژیمەوە تۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی کۆماری ئیسلامییان وەپاڵ داون و ئەوانیش ئەو تۆمەتەیان ڕەت کردووەتەوە.
ئەو ٥٨هاووڵاتییە هەر بە جلوبەرگی خاکییەوە لە کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ڕێژیمدا بەشداریان کردووە لەوێ ڕایاینگەیاندووە کە، ئەو جۆرە جۆلوبەرگە بە ئاسایی لە هەموو بازاڕەکانی کوردستان ئێراندا دەست دەکەون و لە هیچ شوێنێکی دیکە بەتایبەتی نەهاتووە و بۆیە بەهیچ شوێوەیەک ئەو تۆمەتانە قەبووڵ ناکەن.