سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر چالاکێکی مەدەنی خەڵکی ئاودانان لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ناسر هیمەتی، هاووڵاتیی خەڵکی ئاودانان لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.

ڕۆژی شەممە، ٤ی گەلاوێژی ۱٤۰٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: “ناسر هیمەتی” دکتوری دەروونی،نووسەر و وەرگێری چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری ئاودانان، لەلایەند دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمی ئێرانەوە بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی ڕێژیم،بێڕێزی بە ڕێبەری چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە سەر یەک سزای ٥ساڵ و ٣مانگ و ٢ڕۆژ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.

دادگا ناسر هیمەتی بە تۆمەتی پشتگیرلە ئیسرائیل٣ساڵ و ٦ مانگ،بە تۆمەتی بێڕێزی بە ڕێبەری ١ساڵ و٣مان و چالاکی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ٦ مانگ بەند کردن مەحکووم کردووە.

کە بە پێی یاسای کۆکردنەوەی سزاکان ٣ ساڵ و ٦ مانگ ١ رۆژجێبەجێ دەکرێت.